ئینجا هاته كپه‌ڕناخوم. كه گه‌یشته ماڵه‌وه، لێی پرسین: “له ڕێگا گفتوگۆی چیتان ده‌كرد؟” به‌ڵام ئه‌وان بێده‌نگ بوون، چونكه له ڕێگادا مشتومڕیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد كه كامیان مه‌زنتره. جا دانیشت و دوازده‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک ویستی یه‌كه‌م بێت، با له‌دوای هه‌مووان و ڕاژه‌وانی هه‌مووان بێت”. ئینجا منداڵێكی هێنا و له‌ناوه‌ڕاستیاندا ڕایگرت، گرتییه باوه‌شی و پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ی به ناوی منه‌وه یه‌كێک له‌م منداڵانه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا من په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندم بكات، په‌سه‌ندی من ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ناردوومی”. یوخه‌ننه‌ن پێی وت: “ڕابی، یه‌كێكمان بینی به ناوی تۆوه شه‌یتانی ده‌رده‌كرد، ئێمه‌ش قه‌ده‌غه‌مان لێ كرد، چونكه دوامان ناكه‌وێت”. ئیشۆع فه‌رمووی: “قه‌ده‌غه‌ی لێ مه‌كه‌ن. كه‌س نییه به ناوی منه‌وه په‌رجو بكات و بتوانێت خێرا به خراپه باسم بكات. چونكه ئه‌وه‌ی دژمان نییه له‌گه‌ڵماندایه. چونكه ئه‌وه‌ی به ناوی منه‌وه جامێک ئاوی پێدان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هی مه‌سیحن، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: پاداشتی ون نابێت.
مه‌رقوس 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 33:9-41
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان