لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 6:6-19

مه‌رقوس 6:6-19 PNTZS

له‌ بێباوه‌ڕی ئه‌وان سه‌ری سوڕما. ئینجا به‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ردا گه‌ڕا و ئامۆژگاری ده‌كرد. ئینجا دوازده‌كه‌ی بانگكرد، دوو دوو ده‌ستیكرد به‌ ناردنیان و ده‌سه‌ڵاتی پێدان به‌سه‌ر ڕووحه‌گڵاوه‌كان. ڕایسپاردن كه‌ بۆ ڕێگا هیچ نه‌به‌ن، جگه‌ له‌ گۆچانێک، نه‌ توره‌گه‌ و نه‌ نان نه‌ پاره‌ بۆ به‌ر پشتێن. به‌ڵكو سۆل له‌ پێیان بێت و دوو كراس له‌به‌ر نه‌كه‌ن. پێی فه‌رموون: “له‌ هه‌ر شوێنێک چوونه‌ ماڵێک، له‌وێ بمێننه‌وه‌ تاكو ئه‌وێ به‌جێده‌هێڵن. ئه‌گه‌ر شوێنێكیش په‌سه‌ندی نه‌كردن و گوێیان لێ نه‌گرتن ئه‌وا له‌وێ ده‌رچن و تۆزی پێتان بته‌كێنن، بۆ گه‌واهی له‌سه‌ریان، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: دۆخی زه‌ویی سه‌دوم و عامۆرا له‌ ڕۆژی سزادان ئاسانتر ده‌بێت له‌و شاره‌”. ئه‌وانیش ده‌رچوون و تۆبه‌كردنیان ڕاده‌گه‌یاند. شه‌یتانی زۆریان ده‌ركرد و زۆر نه‌خۆشیان به‌ ڕۆن چه‌وركرد و چاكیان كردنه‌وه‌. شا هیڕوودس ئه‌مه‌ی بیست، چونكه‌ ناوی ده‌نگیدایه‌وه‌ و ده‌یانووت: “یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار له‌نێو مردوواندا هه‌ستاوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ په‌رجو له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێت”. خه‌ڵكی دیكه‌ ده‌یانووت: “ئیلییایه‌”. هه‌ندێكیش ده‌یانووت: “پێغه‌مبه‌رێكه‌، وه‌ک پێغه‌مبه‌ران”. به‌ڵام هیڕوودس كه‌ بیستی، وتی: “یوخه‌ننه‌نه‌، ئه‌وه‌ی من سه‌رم بڕی، له‌نێو مردواندا‌ هه‌ستاوه‌ته‌وه‌!” چونكه‌ هیڕوودس به‌ خۆی ناردبوو، یوخه‌ننه‌نی گرت و له‌ زیندان‌ به‌ستییه‌وه‌، له‌سه‌ر هیرۆدیای ژنی پیلیپوسی برای خۆی، ئه‌وه‌ی كه‌ خواستبووی. چونكه‌ یوخه‌ننه‌ن به‌ هیڕوودسی ده‌ووت: “دروست نییه‌ براژنه‌كه‌ت بخوازیت”. جا هیرۆدیا ڕقی لێیبوو و ده‌یه‌ویست بیكوژێت، به‌ڵام نه‌یده‌توانی،

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان