وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئێوه شتێكیان بده‌نێ با بیخۆن”. پێیان وت: “ئایا بچین بایی دوو سه‌د دینار نانیان بۆ بكڕین و بیانده‌ینێ، تاكو بیخۆن؟” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چه‌ند نانتان پێیه؟ بڕۆن ببینن”. كه زانییان وتیان: “پێنج له‌گه‌ڵ دوو ماسی”. ئینجا فه‌رمانی پێدان خه‌ڵكه‌كه كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سه‌وزه گیا دابنیشێنن. ئه‌وانیش ڕیز ڕیز دانیشتن، سه‌د سه‌د و په‌نجا په‌نجا. ئینجا پێنج نانه‌كه و دوو ماسییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و چاوی هه‌ڵبڕیه ئاسمان، داڕشتی كرد و نانه‌كانی له‌تكرد و دایه قوتابییه‌كانی تاكو له‌به‌رده‌میان دایبنێن، دوو ماسیه‌كه‌شی به‌سه‌ر هه‌موویان دابه‌شكرد. جا هه‌موو خواردیان و تێربوون. پاشان دوازده سه‌به‌ته‌ی پڕ له له‌ته‌نان و ماسییان هه‌ڵگرته‌وه. ئه‌وانه‌ی له نانه‌كه‌یان خوارد نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پیاو بوون.
مه‌رقوس 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 37:6-44
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان