لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 1:6-7

مه‌رقوس 1:6-7 PNTZS

ئه‌وێی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ شاره‌كه‌ی خۆی، قوتابییه‌كانیشی دوای كه‌وتن. كه‌ بووه‌ شه‌ممه‌، له‌ كه‌نیشتدا ده‌ستیكرد به‌ ئامۆژگاری، زۆر له‌وانه‌ی گوێیان لێی گرتبوو سه‌رسام بوون. وتیان: “ئه‌مه‌ ئه‌مانه‌ی له‌كوێ بوو؟ ئه‌م داناییه‌ی پێی دراوه‌ و ئه‌م په‌رجوانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێن چین؟ ئه‌رێ ئه‌مه‌ دارتاشه‌كه‌ی كوڕی مه‌ریه‌م و براكه‌ی یاقوو و یوسی و ئیهوودا و شیمعون نییه‌؟ خوشكه‌كانی لێره‌ له‌لامان نین؟” به‌م شێوه‌یه‌ ساتمه‌یان لێی كرد. جا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پێغه‌مبه‌ر بێ ڕێز نییه‌، ته‌نها له‌ نیشتمان و له‌نێوان خزم و له‌ ماڵی خۆی نه‌بێت”. ئیتر له‌وێدا نه‌یتوانی یه‌ک په‌رجوش بكات، به‌ڵام چه‌ند نه‌خۆشێک هه‌بوون كه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر دانان و چاكیكردنه‌وه‌. له‌ بێباوه‌ڕی ئه‌وان سه‌ری سوڕما. ئینجا به‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ردا گه‌ڕا و ئامۆژگاری ده‌كرد. ئینجا دوازده‌كه‌ی بانگكرد، دوو دوو ده‌ستیكرد به‌ ناردنیان و ده‌سه‌ڵاتی پێدان به‌سه‌ر ڕووحه‌گڵاوه‌كان.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان