شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وام له چیاكان و له نێو گۆڕستاندا بوو، هاواری ده‌كرد و به به‌رد له‌شی خۆی بریندار ده‌كرد. كاتێ له دووره‌وه ئیشۆعی بینی، ڕایكرد و كڕنۆشی بۆ برد. به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “چیت له من ده‌وێت، ئه‌ی ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ سوێندت ده‌ده‌م به خودا، ئه‌شكه‌نجه‌م مه‌ده!” چونكه پێی فه‌رمووبوو: “ئه‌ی ڕووحی گڵاو، له‌م مرۆڤه وه‌ره ده‌ره‌وه!” ئینجا لێی پرسی: “ناوت چییه؟” پێی وت: “ناوم لیجیۆنه، چونكه ئێمه زۆرین”. زۆریش لێی پاڕایه‌وه نه‌یاننێرێته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه. له‌وێ ڕانه به‌رازێكی گه‌وره له قه‌د شاخه‌كه ده‌له‌وه‌ڕان، هه‌موو شه‌یتانه‌كان لێی پاڕانه‌وه و وتیان: “بماننێره نێو به‌رازه‌كان، با بچینه نێویان”. ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ڕێی پێدان. ڕووحه گڵاوه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه نێو به‌رازه‌كان، ئینجا ڕانه‌كه له قه‌دپاڵه‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاكه ته‌ووژمیان برد، نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌بوون، له‌نێو ده‌ریاكه خنكان. به‌رازه‌وانه‌كان هه‌ڵاتن، هه‌واڵیان دایه شار و گونده‌كان. ئه‌وانیش هاتن تاكو ببینن چی ڕوویداوه. هاتنه لای ئیشۆع، بینییان ئه‌وه‌ی لیجۆنه‌كه‌ی تێدابوو، دانیشتووه و پۆشته‌یه و ئاقڵه، جا ترسان. ئه‌وانه‌ش كه بینیبوویان چی به‌سه‌ر شێته‌كه و به‌رازه‌كان هات، بۆیان گێڕانه‌وه. ئیتر ده‌ستیانكرد به پاڕانه‌وه لێی تاكو له ناوچه‌كه‌یان بڕوات. كاتێ سواری كه‌شتیه‌كه بوو، ئه‌وه‌ی كه شێت بوو، لێی پاڕایه‌وه كه له‌گه‌ڵی بێت. ڕێگا‌ی نه‌دا، به‌ڵكو پێی فه‌رموو: “بڕۆ نێو ماڵ و كه‌سوكارت، بۆیان بگێڕه‌وه په‌روه‌ردگار چی بۆت كردووه و چۆن به‌زه‌یی پێت هاته‌وه”. جا ڕۆیشت و له ده شاره‌كه‌دا ده‌ستیكرد به بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیشۆع بۆی كردبوو. هه‌مووان سه‌رسام بوون.
مه‌رقوس 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 5:5-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان