كاتێ له كه‌شتیه‌كه دابه‌زی، یه‌كسه‌ر له‌نێو گۆڕستان پیاوێكی تووشبوو ڕووحی گڵاوی تێدابوو، له‌نێو گۆڕه‌كان ده‌ژیا، ته‌نانه‌ت به زنجیریش كه‌س نه‌یده‌توانی بیبه‌ستێته‌وه. چونكه زۆر جار به كۆت و زنجیر به‌سترابووه‌وه، به‌ڵام زنجیره‌كانی پچڕاند و كۆته‌كانیشی شكاند، كه‌سیش نه‌یتوانی ملكه‌چی بكات. شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وام له چیاكان و له نێو گۆڕستاندا بوو، هاواری ده‌كرد و به به‌رد له‌شی خۆی بریندار ده‌كرد. كاتێ له دووره‌وه ئیشۆعی بینی، ڕایكرد و كڕنۆشی بۆ برد. به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “چیت له من ده‌وێت، ئه‌ی ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ سوێندت ده‌ده‌م به خودا، ئه‌شكه‌نجه‌م مه‌ده!” چونكه پێی فه‌رمووبوو: “ئه‌ی ڕووحی گڵاو، له‌م مرۆڤه وه‌ره ده‌ره‌وه!” ئینجا لێی پرسی: “ناوت چییه؟” پێی وت: “ناوم لیجیۆنه، چونكه ئێمه زۆرین”. زۆریش لێی پاڕایه‌وه نه‌یاننێرێته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه. له‌وێ ڕانه به‌رازێكی گه‌وره له قه‌د شاخه‌كه ده‌له‌وه‌ڕان، هه‌موو شه‌یتانه‌كان لێی پاڕانه‌وه و وتیان: “بماننێره نێو به‌رازه‌كان، با بچینه نێویان”. ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ڕێی پێدان. ڕووحه گڵاوه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه نێو به‌رازه‌كان، ئینجا ڕانه‌كه له قه‌دپاڵه‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاكه ته‌ووژمیان برد، نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌بوون، له‌نێو ده‌ریاكه خنكان.
مه‌رقوس 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 2:5-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان