لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 14:5-20

مه‌رقوس 14:5-20 PNTZS

به‌رازه‌وانه‌كان هه‌ڵاتن، هه‌واڵیان دایه‌ شار و گونده‌كان. ئه‌وانیش هاتن تاكو ببینن چی ڕوویداوه‌. هاتنه‌ لای ئیشۆع، بینییان ئه‌وه‌ی لیجۆنه‌كه‌ی تێدابوو، دانیشتووه‌ و پۆشته‌یه‌ و ئاقڵه‌، جا ترسان. ئه‌وانه‌ش كه‌ بینیبوویان چی به‌سه‌ر شێته‌كه‌ و به‌رازه‌كان هات، بۆیان گێڕانه‌وه‌. ئیتر ده‌ستیانكرد به‌ پاڕانه‌وه‌ لێی تاكو له‌ ناوچه‌كه‌یان بڕوات. كاتێ سواری كه‌شتیه‌كه‌ بوو، ئه‌وه‌ی كه‌ شێت بوو، لێی پاڕایه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵی بێت. ڕێگا‌ی نه‌دا، به‌ڵكو پێی فه‌رموو: “بڕۆ نێو ماڵ و كه‌سوكارت، بۆیان بگێڕه‌وه‌ په‌روه‌ردگار چی بۆت كردووه‌ و چۆن به‌زه‌یی پێت هاته‌وه‌”. جا ڕۆیشت و له‌ ده‌ شاره‌كه‌دا ده‌ستیكرد به‌ بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیشۆع بۆی كردبوو. هه‌مووان سه‌رسام بوون.