ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا ئه‌م په‌نده تێنه‌گه‌یشتن؟ ئه‌ی چۆن هه‌موو په‌ندكان تێده‌گه‌ن؟ تۆوده‌ر وشه‌كه تۆ‌و ده‌كات. ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر ڕێگان، كه وشه‌كه‌یان لێ تۆ‌و ده‌كرێت، كاتێ ده‌یبیستن یه‌كسه‌ر شه‌یتان دێت و ئه‌و وشه‌یه ده‌بات كه تیایاندا تۆوكراوه. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه له‌سه‌ر به‌رده‌ڵانه‌كه تۆوكران، ئه‌مانه كه وشه‌كه ده‌بیستن یه‌كسه‌ر به خۆشییه‌وه وه‌ریده‌گرن. به‌ڵام ڕه‌گیان نییه، بۆ ماوه‌یه‌كن، دواتر ئه‌گه‌ر له‌پێناوی وشه‌كه بكه‌ونه ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه، یه‌كسه‌ر ساتمه‌ده‌كه‌ن. ئه‌مانی دیكه ئه‌وه‌ن كه له‌نێو دڕكان تۆوكران، ئه‌مانه ئه‌وه‌ن كه وشه‌كه ده‌بیستن، به‌ڵام خه‌مه‌كانی جیهان و فریوی سامان و ئاره‌زووی شته‌كانی دیكه دێنه ناوه‌وه و وشه‌كه ده‌خنكێنن، ئیتر بێ به‌رهه‌م ده‌بن. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی چاک تۆوكران، ئه‌وانه‌ی وشه‌كه ده‌بیستن و وه‌ریده‌گرن و به‌رهه‌م ده‌ده‌ن، یه‌ک به سی و یه‌ک به شه‌ست و یه‌ک به سه‌د”.
مه‌رقوس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 13:4-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان