لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 1:4-29

مه‌رقوس 1:4-29 PNTZS

دیسان ئیشۆع له‌ كه‌ناری ده‌ریا ده‌ستیكرد به‌ ئامۆژگاری، كۆمه‌ڵانێک لێی كۆبووه‌وه‌، وایلێهات بچێته‌ نێو كه‌شتیه‌كی نێو ئاوه‌كه‌ دانیشێت، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌ نزیک ئاوه‌كه‌ له‌سه‌ر وشكایی بوون. به‌ په‌ند زۆر شتی فێركردن، له‌ ئامۆژگاریه‌كه‌یدا پێی ده‌فه‌رموون: “گوێبگرن! تۆوده‌ر چوو تۆو بكات. كه‌ تۆوی ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌وته‌ سه‌ر ڕێگا، باڵنده‌ هاتن و خواردیانن. هه‌ندێكیش كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌رده‌ڵان كه‌ گڵی زۆر نه‌بوو، خێرا ڕوان، له‌به‌رئه‌وه‌ی قووڵی گڵی نه‌بوو. كه‌ ڕۆژ هه‌ڵهات سووتا و وشک بوو، چونكه‌ ڕه‌گی نه‌بوو. هه‌ندێكیشیان كه‌وته‌ نێو دڕكان، دڕكه‌كان گه‌وره‌ بوون و خنكاندیانن و به‌رهه‌میان نه‌دا. هه‌ندێكیش كه‌وته‌ نێو زه‌وییه‌كی باش، سه‌وز بوو، گه‌شه‌ی كرد و به‌رهه‌میان دا، یه‌ک به‌ سی و یه‌ک به‌ شه‌ست و یه‌ک به‌ سه‌د”. ئینجا فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی دوو گویێ هه‌یه‌ بۆ بیستن با ببیستێت!” كاتێ به‌ ته‌نها بوو، ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌وروپشتی بوون له‌گه‌ڵ دوازده‌كه‌، ده‌رباره‌ی په‌ندكه‌ لێیان پرسی. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “نهێنیی پاشایه‌تیی خودا به‌ ئێوه‌ دراوه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ن هه‌موو شتێک به‌ په‌ند بۆیان دێته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌یركردن سه‌یر بكه‌ن، به‌ڵام نه‌بینن، به‌ بیستن ببیستن، به‌ڵام تێنه‌گه‌ن، نه‌وه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه‌ و ببه‌خشرێن!” ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا ئه‌م په‌نده‌ تێنه‌گه‌یشتن؟ ئه‌ی چۆن هه‌موو په‌ندكان تێده‌گه‌ن؟ تۆوده‌ر وشه‌كه‌ تۆو ده‌كات. ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌سه‌ر ڕێگان، كه‌ وشه‌كه‌یان لێ تۆو ده‌كرێت، كاتێ ده‌یبیستن یه‌كسه‌ر شه‌یتان دێت و ئه‌و وشه‌یه‌ ده‌بات كه‌ تیایاندا تۆوكراوه‌. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌ڵانه‌كه‌ تۆوكران، ئه‌مانه‌ كه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن یه‌كسه‌ر به‌ خۆشییه‌وه‌ وه‌ریده‌گرن. به‌ڵام ڕه‌گیان نییه‌، بۆ ماوه‌یه‌كن، دواتر ئه‌گه‌ر له‌پێناوی وشه‌كه‌ بكه‌ونه‌ ته‌نگانه‌ و چه‌وسانه‌وه‌، یه‌كسه‌ر ساتمه‌ده‌كه‌ن. ئه‌مانی دیكه‌ ئه‌وه‌ن كه‌ له‌نێو دڕكان تۆوكران، ئه‌مانه‌ ئه‌وه‌ن كه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن، به‌ڵام خه‌مه‌كانی جیهان و فریوی سامان و ئاره‌زووی شته‌كانی دیكه‌ دێنه‌ ناوه‌وه‌ و وشه‌كه‌ ده‌خنكێنن، ئیتر بێ به‌رهه‌م ده‌بن. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی چاک تۆوكران، ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌ ده‌بیستن و وه‌ریده‌گرن و به‌رهه‌م ده‌ده‌ن، یه‌ک به‌ سی و یه‌ک به‌ شه‌ست و یه‌ک به‌ سه‌د”. ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا چرا هه‌ڵده‌كرێت تاكو بخرێته‌ ژێر ته‌شت یاخود نوێنه‌وه‌؟ ئایا له‌سه‌ر چرادان دانانرێت؟ چونكه‌ شاردراوه‌ نییه‌ ئاشكرا نه‌بێت و نهێنی نییه‌ ده‌رنه‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک دوو گوێی هه‌یه‌ بۆ بیستن، با ببیستێت”. هه‌روه‌ها پێی فه‌رموون: “وردببنه‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌یبیستن! به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌یپێون، بۆتان ده‌پێورێته‌وه‌ و بۆشتان زیاد ده‌كرێت ئه‌ی گوێگران. چونكه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، پێی ده‌درێت، ئه‌وه‌ش كه‌ نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌ندرێته‌وه‌”. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له‌ مرۆڤێک ده‌چێت تۆو بوه‌شێنێته‌ سه‌ر زه‌وی. شه‌و ده‌خه‌وێت و ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێت، تۆوه‌كه‌ سه‌ر ده‌رده‌كات و گه‌شه‌ ده‌كات، ئه‌ویش نازانێت چۆن ده‌بێت. چونكه‌ زه‌وی له‌ خۆیه‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌دات، یه‌كه‌مجار گیا، ئینجا گوڵه‌گه‌نم، پاشان له‌ گوڵه‌گه‌نمه‌كه‌دا گه‌نمی ته‌واو. به‌ڵام كاتێ به‌ره‌كه‌ پێده‌گات، یه‌كسه‌ر داسی لێ گیر ده‌كات، چونكه‌ دروێنه‌ی هاتووه‌”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان