لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 7:3-19

مه‌رقوس 7:3-19 PNTZS

ئیشۆع و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و ده‌ریا‌كه‌ هه‌ڵكشان، كۆمه‌ڵانێكی زۆر له‌ گلیلا و ئیهووده‌وه‌ دوای كه‌وتن، هه‌روه‌ها له‌ یروشلایم و له‌ ئادومیا و ئه‌وبه‌ری یوردنه‌ن و ده‌وروبه‌ری سووڕ و سه‌یده‌نه‌وه‌ هاتنه‌ لای، كۆمه‌ڵانێكی زۆر هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان بیستبوو كه‌ ده‌یكرد. ئه‌ویش به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو، تا كه‌شتیه‌كی بچووكی بۆ ئاماده‌ بكه‌ن، له‌به‌ر كۆمه‌ڵانه‌كه‌، نه‌وه‌ک پاڵه‌په‌ستۆی لێ بكه‌ن. چونكه‌ زۆر كه‌سی چاككرده‌وه‌، وایلێهات هه‌موو ده‌ردداره‌كان كه‌وتنه‌ سه‌ری تاكو ده‌ستی لێ بده‌ن. ڕووحه‌ گڵاوه‌كانیش هه‌ركه‌ ده‌یانبینی كڕنۆشیان بۆ ده‌برد و هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “تۆ ڕۆڵه‌ی خودای!” ئه‌ویش زۆر ڕایسپاردن كه‌ ئاشكرای نه‌كه‌ن. ئینجا چووه‌ سه‌ر شاخێک و ئه‌وانه‌ی بانگكرد كه‌ ده‌یویستن، ئه‌وانیش چوونه‌ لای. دوازده‌ی دیاری كرد تاكو له‌گه‌ڵی بن و بیاننێرێت بۆ موژده‌دان، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت بۆ چاره‌كردنی نه‌خۆش و ده‌ركردنی شه‌یتانه‌كان. شیمعونی ناونا په‌تڕۆس، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای كه‌ ناوی لێنان بوانرجس، واتا ڕۆڵه‌كانی هه‌وره‌تریشقه‌، ئه‌ندراوس و پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و تۆما و یاقووی كوڕی حه‌لفی و ته‌دده‌ی و شیمعونی قنانایا و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه‌ ڕاده‌ستی كرد.