لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 1:2-7

مه‌رقوس 1:2-7 PNTZS

پاش چه‌ند ڕۆژێک هاته‌وه‌ نێو كپه‌ڕناخوم، جا بیسترا كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌یه‌. یه‌كسه‌ر خه‌ڵكێكی زۆر كۆبوونه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌رگاش شوێن نه‌ما. ئه‌ویش به‌ وشه‌كه‌ بۆیان ده‌دووا. ئیفلیجێكیان هێنایه‌ لای، به‌ چوار كه‌س هه‌ڵیانگرتبوو. به‌ڵام له‌به‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ نه‌یانتوانی بیبه‌نه‌ لای. جا سه‌ربانی ئه‌و شوێنه‌یان هه‌ڵگرت كه‌ ئه‌وی لێبوو، كونێكیان كرده‌وه‌ و نوێنه‌كه‌یان شۆڕكرده‌وه‌ كه‌ ئیفلیجه‌كه‌ی له‌سه‌ر بوو. كاتێ ئیشۆع باوه‌ڕیانی بینی، به‌ ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “ڕۆڵه‌، گوناهه‌كانت به‌خشران”. هه‌ندێک ته‌وراتزانیش له‌وێ دانیشتبوون، له‌ دڵی خۆیاندا بیریان ده‌كرده‌وه‌: “بۆچی ئه‌مه‌ ئاوا به‌كفر ده‌دوێت؟ بێجگه‌ له‌ خودا كێ ده‌توانێت گوناه‌ ببه‌خشێت؟”