دوو دزیشیان له‌گه‌ڵی له‌خاچدا، یه‌كێک له‌لای ڕاستی و یه‌كێک له‌لای چه‌پی. سیپاره‌كه هاته دی كه ده‌ڵێت: {له ڕیزی تاوانباران دانرا} . ئه‌وانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین، جنێویان پێی ده‌دا و سه‌ریان باده‌دا، ده‌یانووت: “ها! ئه‌ی ڕوخێنه‌ری په‌رستگا و بنیادنه‌ره‌وه‌ی به سێ ڕۆژ، خۆت ڕزگار بكه و له خاچه‌كه دابه‌زه!”. به هه‌مان شێوه كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان گاڵته‌یان ده‌كرد و به یه‌كتریان ده‌ووت: “خه‌ڵكی ڕزگار كرد، به‌ڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات! با ئێستا مه‌سیحی پاشای ئیسڕائیل له خاچه‌كه دابه‌زێت، تاكو ببینین و باوه‌ڕ بهێنین!”. ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵی له‌خاچدران تانه‌یان لێ ده‌دا.
مه‌رقوس 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 27:15-32
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان