ئیشۆعیان برده لای كاهینی باڵا، هه‌موو كاهینی باڵا و پیران و ته‌وراتزانه‌كان كۆبوونه‌وه. په‌تڕۆسیش دووربه‌دوور تا نێو حه‌وشه‌ی كاهینی باڵا دوای كه‌وت، له‌گه‌ڵ ڕاژه‌وانان له‌به‌رده‌م ئاگر دانیشتبوو خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه. كاهینانی باڵا و هه‌موو سه‌نهه‌دریم به‌دوای گه‌واهییه‌ک ده‌گه‌ڕان له‌سه‌ر ئیشۆع تاكو بیكوژن، به‌ڵام ده‌ستیان نه‌كه‌وت. چونكه كه‌سانێكی زۆر به درۆ گه‌واهییان له‌سه‌ری دا و گه‌واهییه‌كانیان كۆک نه‌بوو. هه‌ندێک هه‌ستان و به درۆ گه‌واهییان له‌سه‌ری دا و وتیان: “ئێمه گوێمان لێی‌بوو ده‌یووت: من ئه‌م په‌رستگایه‌ی ده‌ستكرده ده‌یڕوخێنم، به سێ ڕۆژ یه‌كێكی دیكه بنیاد ده‌نێم كه ده‌ستكرد نه‌بێت”. له‌مه‌شدا گه‌واهییه‌كه‌یان كۆک نه‌بوو. كاهینی باڵاش له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا و له ئیشۆعی پرسی: “هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه؟ ئه‌وانه گه‌واهیی چی له دژت ده‌ده‌ن؟” به‌ڵام ئیشۆع بێده‌نگ مایه‌وه و هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. دیسان كاهینی باڵا لێی پرسی و پێی وت: “ئایا تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی، ڕۆڵه‌ی داڕشتكراوه‌كه‌ی؟”
مه‌رقوس 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 53:14-61
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان