كاتێ {گڵاویی وێرانكار} ده‌بینن كه دانیئێلی پێغه‌مبه‌ر ده‌رباه‌ری وتوه له‌و جێگایه ڕاوه‌ستاوه كه نابێ لێی بێت. ـ با خوێنه‌ر تێبگات ـ ئینجا با ئه‌وانه‌ی له ئیهووددان هه‌ڵبێن بۆ چیاكان، ئه‌وه‌ی له سه‌ربانه، با نه‌یه‌ته ماڵه‌وه و نه‌چێته ژووره‌وه تاكو شتێک له ماڵه‌كه‌ی ببات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌یه با نه‌گه‌ڕێته‌وه تاكو جله‌كه‌ی ببات. له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵی دووگیان و شیرده‌ران! نوێژ بكه‌ن تاكو ئه‌وه له زستاندا نه‌بێت. چونكه له‌و ڕۆژانه‌دا ته‌نگانه‌یه‌ک ڕووده‌دات، له سه‌ره‌تای ئافریده‌كانه‌وه كه خودا ئافراندیانن تا ئێستا ئاوا نه‌بووه و نابێت. ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ئه‌و ڕۆژانه‌ی كورت نه‌كردبایه‌وه، هیچ جه‌سته‌دارێک ڕزگاری نه‌ده‌بوو. به‌ڵام له پێناوی بژارده‌كان كه هه‌ڵیبژاردوون، ئه‌و ڕۆژانه‌ی كورت كردۆته‌وه. له‌وكاته‌دا گه‌ر یه‌كێک پێی وتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح لێره‌یه! یان: ئه‌وه‌تا له‌وێیه! بڕوا مه‌كه‌ن. چونكه چه‌ند مه‌سیحێكی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه و په‌رجو ده‌كه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن. به‌ڵام ئێوه ئاگاداربن، ئه‌وا پێشوه‌خت هه‌موو شتێكم پێ وتن. به‌ڵام له‌و ڕۆژانه‌دا، دوای ئه‌و ته‌نگانه‌یه، خۆر تاریک ده‌بێت و مانگیش ڕووناكی خۆی نادات، ئه‌ستێره‌كان له ئاسمان ده‌كه‌ون، هێزه‌كانی ئاسمانان ده‌هه‌ژێن. ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن به هێزێكی گه‌وره و شكۆوه له‌نێو هه‌وره‌وه دێت. ئینجا فریشته‌كانی ده‌نێرێت و بژارده‌كانی له چوار باكه كۆده‌كاته‌وه، له‌مپه‌ڕی زه‌وییه‌وه تاكو ئه‌وپه‌ڕی ئاسمان. له دارهه‌نجیره‌وه په‌ند وه‌رگرن، كاتێ لقه‌كانی نه‌رم بوون و گه‌ڵایان كرد، ده‌زانن هاوین نزیكه. ئێوه‌ش، كاتێ ده‌بینن ئه‌مانه ڕووده‌دات، بزانن كه نزیكه و له‌به‌رده‌رگایه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه به‌سه‌ر ناچێت تاكو ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت. ئاسمان و زه‌وی له‌ناوده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم هه‌رگیز له‌ناوناچن.
مه‌رقوس 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 14:13-31
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان