به‌یانی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین، دارهه‌نجیره‌كه‌یان بینی له ڕه‌گه‌وه وشک بووه. په‌تڕۆس بیری كه‌وته‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، سه‌یر بكه! دارهه‌نجیره‌كه‌ی نه‌فره‌تت لێ‌كرد، وشک بووه!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “با باوه‌ڕتان به خودا هه‌بێت. چونكه ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌م كێوه بڵێت هه‌ڵكه‌ندرێ و بكه‌وه نێو ده‌ریاوه! له دڵدا گومان نه‌كات، به‌ڵكو باوه‌ڕ بكات ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت ده‌بێت، ئه‌وا هه‌رچیه‌ک بڵێت بۆی ده‌بێت. بۆیه پێتان ده‌ڵێم: هه‌موو ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، باوه‌ڕ بكه‌ن كه وه‌رتانگرتووه، بۆتان ده‌بێت. كاتێ ده‌وه‌ستن نوێژ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكتان به‌سه‌ر یه‌كێكه‌وه هه‌بێت لێی خۆشبن، تاكو باوكیشتان ئه‌وه‌ی كه له ئاسماناندایه له گوناهه‌كانتان خۆشبێت. ئه‌گه‌ریش ئێوه لێ خۆش نه‌بن، باوكتان ئه‌وه‌ی له ئاسماناندایه له گوناهه‌كانتان خۆش نابێت”.
مه‌رقوس 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 20:11-26
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان