ئیشۆع چووه نێو یروشلایم و په‌رستگاكه، كاتێ ته‌ماشای هه‌موو شتێكی ده‌وروبه‌ری كرد، كاته‌كه دره‌نگ داهات و له‌گه‌ڵ دوازده‌كه بۆ بتعه‌نیا ده‌رچوون. بۆ به‌یانی كه له بتعه‌نیا ده‌رچوون، برسیی بوو. له دووره‌وه دارهه‌نجیرێكی بینی گه‌ڵای كردبوو، هاته لای تاكو شتێكی پێوه ببینێت. كاتێ هاته لای، له گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه نه‌بینی، چونكه وه‌رزی هه‌نجیر نه‌بوو. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئیتر تاهه‌تایه كه‌س له به‌رت ناخوات!”. قوتابییه‌كانیشی گوێیان لێ‌بوو. هاتنه‌وه یروشلایم، كاتێ ئیشۆع چووه نێو په‌رستگاكه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ركرد كه فرۆشتن و كڕینیان له په‌رستگادا ده‌كرد، مێزی پاره‌گۆڕه‌وان و ته‌ختی كۆترفرۆشانی وه‌رگێڕا.
مه‌رقوس 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 11:11-15
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان