گه‌یشتنه ئه‌ریخو. كاتێ له ئه‌ریخو ده‌رده‌چوو، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی و كۆمه‌ڵانێكی زۆر، سواڵكه‌رێكی نابینا، بارتیمه‌ی كوڕی تیمه، له‌سه‌ر ڕێگا دانیشتبوو. بیستی ئه‌وه ئیشۆعی ناسڕه‌تییه، هاواری كرد: “ئیشۆع، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه!” زۆر كه‌س لێیان ڕاخوڕی تاكو بێده‌نگ بێت. به‌ڵام زۆر به‌رزتر هاواری ده‌كرد: “ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه!” ئیشۆع ڕاوه‌ستا، فه‌رمانی دا بانگی بكه‌ن. ئه‌وانیش نابیناكه‌یان بانگ‌كرد و پێیان وت: “دڵنیابه! هه‌سته! ئه‌وه‌تا بانگت ده‌كات”. ئیتر كراسه‌كه‌ی فڕێ‌دا و هه‌ستا، هاته لای ئیشۆع. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “چیت ده‌وێ بۆت بكه‌م؟” نابیناكه پێی وت: “گه‌وره‌م، با ببینم”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “بڕۆ! باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه”. یه‌كسه‌ر بینییه‌وه و به ڕێگادا دوای ئیشۆع كه‌وت.
مه‌رقوس 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 46:10-52
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان