كاتێ ئیشۆع ده‌رده‌چوو به‌ڕێوه بوو، كابرایه‌ک ڕایكرده لای، كڕنۆشی بۆ برد و لێی پرسی: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به میرات بگرم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بۆچی به باش ناوم ده‌به‌یت؟ بێجگه له خودا كه‌س باش نییه. ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، تاڵانی مه‌كه، ڕێز له باوک و دایكت بگره”. ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، له مێردمنداڵییه‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌م پاراستووه”. ئیشۆع سه‌یری كرد و خۆشی ویست، پێی فه‌رموو: “شتێكت كه‌مه: بڕۆ هه‌موو شتێكت بفرۆشه و بیده هه‌ژاران، گه‌نجینه‌یه‌كت له ئاسماندا ده‌بێت، ئینجا وه‌ره دوام بكه‌وه و خاچه‌كه‌ت هه‌ڵبگره”. به‌م قسه‌یه دڵی خورپه‌ی كرد، به دڵته‌نگییه‌وه ڕۆیشت، چونكه سامانێكی زۆری هه‌بوو. ئیشۆع سه‌یری ده‌وروپشتی كرد و به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “چوونه نێوه‌وه‌ی پاشایه‌تیی خودا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند چه‌ند سه‌خته!” قوتابییه‌كان له فه‌رمووده‌كانی سه‌رسام بوون، ئیشۆع دیسان پێی فه‌رموون: “ڕۆڵه‌كانم، چوونه نێو پاشایه‌تیی خودا چه‌ند سه‌خته بۆ ئه‌وانه‌ی پشت به سامان ده‌به‌ستن! ڕۆیشتنی گوریسێک به كونی ده‌رزییه‌ک ئاسانتره له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا”. جا زیاتر سه‌رسام بوون و به یه‌كتریان وت: “كه‌واته كێ ده‌توانێت ڕزگاری بێت؟” ئیشۆعیش سه‌یری كردن، فه‌رمووی: “له‌لای مرۆڤ مه‌حاڵه، به‌ڵام له‌لای خودا نا، چونكه له‌لای خودا هه‌موو شتێک ده‌بێت”.
مه‌رقوس 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 17:10-27
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان