ئینجا ئیشۆع له‌وێ هه‌ستا و هاته ده‌ڤه‌ری ئیهوود له‌وبه‌ری یوردنه‌ن. دیسان كۆمه‌ڵێک لێی كۆبوونه‌وه، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ئامۆژگاریی ده‌كردن. هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتن و پرسیان لێی كرد: “ئایا دروسته مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “مووشێ چی پێ ڕاسپاردوون؟” وتیان: “مووشێ ڕێی داوه ته‌ڵاقنامه بنووسرێت و ته‌ڵاق بكه‌وێت”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ نووسین. به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئافراندنه‌وه، خودا به نێر و مێ ئافراندنی. له‌به‌رئه‌مه پیاو باوک و دایكی به‌جێده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته. كه‌واته ئیتر دوو نین، به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. ئه‌وه‌ی خودا به یه‌كتری گه‌یاندووه، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه”. له ماڵه‌وه‌ش، قوتابییه‌كان دیسان له‌م باره‌یه‌وه لێیان پرسی. پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی به‌رامبه‌ری ده‌كات. ئه‌گه‌ر ژن مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات و مێرد به یه‌كێكی دیكه بكات، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات”. منداڵیان بۆ لای هێنا تاكو ده‌ستیان لێ بدات. به‌ڵام قوتابییه‌كان لێیان ڕاخوڕین. كه ئیشۆع ئه‌مه‌ی بینی، پێی ناخۆش بوو، پێی فه‌رموون: “لێگه‌ڕێن منداڵان بێنه لام و قه‌ده‌غه‌یان لێ مه‌كه‌ن، چونكه پاشایه‌تیی خودا هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، ناچێته ناویه‌وه”. منداڵه‌كانیشی له باوه‌ش كرد، ده‌ستی له‌سه‌ر دانان و داڕشتی كردن. كاتێ ئیشۆع ده‌رده‌چوو به‌ڕێوه بوو، كابرایه‌ک ڕایكرده لای، كڕنۆشی بۆ برد و لێی پرسی: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به میرات بگرم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بۆچی به باش ناوم ده‌به‌یت؟ بێجگه له خودا كه‌س باش نییه. ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، تاڵانی مه‌كه، ڕێز له باوک و دایكت بگره”. ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، له مێردمنداڵییه‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌م پاراستووه”. ئیشۆع سه‌یری كرد و خۆشی ویست، پێی فه‌رموو: “شتێكت كه‌مه: بڕۆ هه‌موو شتێكت بفرۆشه و بیده هه‌ژاران، گه‌نجینه‌یه‌كت له ئاسماندا ده‌بێت، ئینجا وه‌ره دوام بكه‌وه و خاچه‌كه‌ت هه‌ڵبگره”. به‌م قسه‌یه دڵی خورپه‌ی كرد، به دڵته‌نگییه‌وه ڕۆیشت، چونكه سامانێكی زۆری هه‌بوو. ئیشۆع سه‌یری ده‌وروپشتی كرد و به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “چوونه نێوه‌وه‌ی پاشایه‌تیی خودا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند چه‌ند سه‌خته!” قوتابییه‌كان له فه‌رمووده‌كانی سه‌رسام بوون، ئیشۆع دیسان پێی فه‌رموون: “ڕۆڵه‌كانم، چوونه نێو پاشایه‌تیی خودا چه‌ند سه‌خته بۆ ئه‌وانه‌ی پشت به سامان ده‌به‌ستن! ڕۆیشتنی گوریسێک به كونی ده‌رزییه‌ک ئاسانتره له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا”.
مه‌رقوس 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 1:10-25
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان