لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 20:9-31

مه‌تته‌ی 20:9-31 PNTZS

ئه‌وه‌بوو ژنێک كه‌ دوازده‌ ساڵ بوو خوێن به‌ربوونی هه‌بوو، له‌ دواوه‌ لێی نزیک بووه‌وه‌ و ده‌ستی له‌ چمكی جله‌كه‌ی دا، چونكه‌ له‌ دڵی خۆیدا وتی: “ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست له‌ جله‌كانیشی بده‌م، چاک ده‌بمه‌وه‌”. ئیشۆع ئاوڕی دایه‌وه‌، بینی و فه‌رمووی: “كچم دڵنیابه‌، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه‌”. ژنه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ چاكبووه‌وه‌. كاتێ ئیشۆع چووه‌ ماڵی سه‌رۆكه‌كه‌، زوڕنا ژه‌نان و خه‌ڵكێكی په‌شێوی بینی، فه‌رمووی: “لاچن، كچه‌كه‌ نه‌مردووه‌، به‌ڵكو خه‌وتووه‌”. ئه‌وانیش پێی پێكه‌نین. كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ركرد، هاته‌ ژووره‌وه‌ و ده‌ستی گرت، كچه‌ش هه‌ستایه‌وه‌. ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌ هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو‌بووه‌وه‌. كه‌ ئیشۆع به‌وێدا ده‌ڕۆیشت، دوو نابینا دوای كه‌وتن، هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌ ڕۆڵه‌ی داوید!”. كاتێ هاته‌ ماڵه‌وه‌، دوو نابیناكه‌ هاتنه‌ لای. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “له‌و باوه‌ڕه‌دان من بتوانم ئه‌مه‌ بكه‌م؟” پێیان وت: “به‌ڵێ گه‌وره‌م!”. ئینجا ده‌ستی له‌ چاویان دا و فه‌رمووی: “با به‌گوێره‌ی باوه‌ڕتان بۆتان ببێت”. ئیتر چاویان كرایه‌وه‌. ئیشۆعیش به‌ توندی ئاگاداری كردنه‌وه‌: “ئاگاداربن با كه‌س نه‌زانێت!”. به‌ڵام ئه‌وان ڕۆیشتن و هه‌موو ناوچه‌كه‌یان لێی تێگه‌یاند.