“حوكم مه‌ده‌ن تاكو حوكم نه‌درێن. چونكه به‌و حوكمه‌ی ده‌یده‌ن حوكم ده‌درێنه‌وه، به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌یپێون، بۆتان ده‌پێورێته‌وه. بۆچی پووشی نێو چاوی براكه‌ت ده‌بینیت، به‌ڵام سه‌رنجی كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ناده‌یت؟ یان، چۆن به براكه‌ت ده‌ڵێی: با پووشه‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنم، كه‌چی كاریته له‌نێو چاوی خۆتدایه؟ ئه‌ی ڕووپاما، یه‌كه‌مجار كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ده‌ربهێنه، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ده‌رهێنانی پووشی نێو چاوی براكه‌ت! پارسا مه‌ده‌نه سه‌گ، مرواریشتان فڕێ مه‌ده‌نه به‌رده‌می به‌راز، نه‌وه‌ک پێشێلیان بكه‌ن و ڕوو وه‌رگێڕن و پارچه پارچه‌تان بكه‌ن. داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێت. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه. له‌ده‌رگابده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه. چونكه هه‌ر كه‌سێک داوا بكات، وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت، ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌ده‌رگابدات، لێی ده‌كرێته‌وه. ئه‌گینا كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی داوای نانی لێبكات، به‌ردی ده‌داتێ؟ یان داوای ماسیی لێبكات، ماری ده‌داتێ؟ جا كه ئێوه‌ی به‌دكار ده‌زانن دیاریی باش به ڕۆڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا باوكتان كه له ئاسماناندایه چه‌ند شتی باشتر ده‌داته ئه‌وانه‌ی داوای لێده‌كه‌ن! كه‌واته له هه‌ر شتێك‌دا ئاوا بۆ خه‌ڵک بكه‌ن كه ده‌تانه‌وێ بۆتان بكرێت، چونكه ئه‌مه‌یه ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران. له ده‌رگای ته‌سک بڕۆنه ژووره‌وه، چونكه ده‌رگایه‌كی به‌رین و ڕێگایه‌كی پانه ئه‌وه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات، زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیدا ده‌چنه ژووره‌وه. چه‌ند ته‌سكه ده‌رگا و ته‌نگه ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و ژیان ده‌بات، كه‌م كه‌سیش ده‌یدۆزێته‌وه. ئاگادار بن له پێغه‌مبه‌رانی درۆزن، كه له پێستی به‌رخدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌نێوه‌وه گورگی دڕنده‌ن! به به‌رهه‌میان ده‌یانناسن. ئایا ترێ له دڕک ده‌ڕنن؟ یان هه‌نجیر له چقڵ؟ به‌م شێوه‌یه هه‌ر دره‌ختێكی باش به‌رهه‌می باش دروست ده‌كات، دره‌ختی خراپیش به‌رهه‌می خراپ دروست ده‌كات. دره‌ختی چاک ناتوانێت به‌رهه‌می خراپ دروست بكات و دره‌ختی خراپیش ناتوانێت به‌رهه‌می باش دروست بكات. هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات ده‌بڕدرێته‌وه و فڕێ ده‌درێته نێو ئاگر. كه‌واته به به‌رهه‌میان ده‌یانناسن.
مه‌تته‌ی 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:7-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان