دیسان بیستووتانه كه به پێشینان وتراوه: {سوێنده‌كانت مه‌شكێنه، به‌ڵكو سوێنده‌كانت بۆ په‌روه‌ردگار به‌ره‌سه‌ر} ، به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌رگیز سوێند مه‌خۆن، نه به ئاسمان، چونكه ته‌ختی خودایه، نه به زه‌وی، چونكه پێدانانیه‌تی، نه به یروشلایم، چونكه شاری پاشا مه‌زنه‌كه‌یه. سوێند به‌سه‌ری خۆت مه‌خۆ، چونكه نا‌توانیت تاڵێكی سپی یان ڕه‌ش بكه‌یت. با قسه‌تان: به‌ڵێ بۆ به‌ڵێ و نه‌خێر بۆ نه‌خێر بێت، له‌وه زیاتر له به‌دكاره‌وه‌یه. بیستووتانه وتراوه: {چاو به چاو، ددان به ددان} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: به‌ره‌نگاریی به‌دكار مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ڕوومه‌تی ڕاستی دایت، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ ڕاگره، ئه‌وه‌ی ویستی بتداته دادگا و كراسه‌كه‌ت لێ بستێنێت، پۆشاكه‌كه‌شتی بده‌رێ. ئه‌وه‌ی یه‌ک میل بێگاری پێ كردیت، دووانی له‌گه‌ڵ بڕۆ. ئه‌وه‌ی داوای لێ كردیت بیده‌رێ. ئه‌وه‌ی شتێكی لێت خواست مه‌یگه‌ڕێنه‌وه. بیستووتانه وتراوه: {نزیكه‌كه‌ت خۆشبووێ، ڕقت له دوژمنت بێته‌وه} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، نه‌فره‌تكارانتان داڕشت بكه‌ن، چاكه بكه‌ن بۆ ناحه‌زانتان، نوێژ بكه‌ن له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان بۆ ده‌كه‌ن و قاوتان ده‌ده‌ن، تا ببنه ڕۆڵه‌ی ئه‌و باوكه‌تان كه له ئاسماناندایه، ئه‌و خۆری به‌سه‌ر به‌دكاران و پیاوچاكاندا هه‌ڵدێنێ و باران به‌سه‌ر خوداناسان و سه‌ته‌مكاراندا ده‌بارێنێت. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشبووێ كه ئێوه‌یان خۆشده‌وێت، چ پاداشتێكتان هه‌یه؟ ئایا باجگرانیش وا ناكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر سڵاوتان ته‌نها له‌برایانتان كرد، چ چاكه‌یه‌كتان كردووه؟ ئایا باجگرانیش وا ناكه‌ن؟ بۆیه ئێوه ته‌واو بن، وه‌ک ئه‌و باوكه‌تان وا له‌ئاسماناندایه ته‌واوه”.
مه‌تته‌ی 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 33:5-48
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان