ئێوه‌ن ڕووناكیی جیهان، شارێک له‌سه‌ر شاخ دامه‌زرابێت ناشاردرێته‌وه. چراش هه‌ڵناكرێت تا بیخه‌نه ژێر ته‌شته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادان دایده‌نێن تا ڕووناكی بداته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه‌دان. با ئێوه‌ش ئاوا ڕووناكیتان بۆ خه‌ڵک بدره‌وشێته‌وه، تاكو كرده‌وه باشه‌كانتان ببینن و شكۆمه‌ندیی باوكتان بكه‌ن وا له ئاسماناندایه. وا بیر نه‌كه‌نه‌وه من هاتووم ته‌ورات یان پێغه‌مبه‌ران پووچه‌ڵ بكه‌مه‌وه، نه‌هاتووم بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه، به‌ڵكو بۆ ته‌واوكردن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: تا زه‌وی و ئاسمان له‌ناوده‌چن، پیتێک یان خاڵێكی ته‌ورات له‌ناوناچێت، تاكو هه‌مووی دێته دی.
مه‌تته‌ی 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 14:5-18
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان