له كاژێر دوازده‌وه تاكو سێ، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بوو. نزیكه‌ی كاژێر سێ ئیشۆع به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و وتی: “ئێلی، ئێلی، له‌ما شه‌به‌قته‌نی؟” واتا: خودایه، خودایه، بۆ به‌جێت هێشتم؟ هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون و گوێیان لێی‌بوو، وتیان: “ئه‌وه بانگی ئیلییا ده‌كات”. یه‌كسه‌ر یه‌كێک له‌وان ڕایكرد و هه‌ورییه‌كی برد، له سركه‌ی هه‌ڵكێشا و به‌سه‌ری قامیشێكه‌وه پێیدا، تاكو بیخواته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه وتیان: “لێگه‌ڕێ، با بزانین ئیلییا دێت ڕزگاری بكات!”. ئیشۆع دیسان به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و ڕووحی سپارد. له‌و كاته‌دا په‌رده‌ی په‌رستگا له سه‌ره‌وه تاكو خواره‌وه دڕا و بووه دوو له‌ت. زه‌وی له‌رزی و به‌رد درزیان برد و گۆڕه‌كان كرانه‌وه، زۆرێک له جه‌سته‌ی پارساكانی نووستوو هه‌ستانه‌وه. دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌شی له گۆڕه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه نێو شاری پارسا، بۆ زۆر كه‌سیش ده‌ركه‌وتن. به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێری ئیشۆعیان ده‌كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه و ئه‌و شتانه‌یان بینی كه ڕوویدا، زۆر ترسان و وتیان: “به ڕاستی ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودا بوو!”
مه‌تته‌ی 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 45:27-54
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان