كه گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌ووترا گاغولتا، ناونراوه “شوێنی كاسه‌سه‌ر” سركه‌ی تێكه‌ڵ به زراویان دایه ئیشۆع تاكو بیخواته‌وه، كه تامی كرد نه‌یویست بیخواته‌وه. كه له‌خاچیان دا، به تیروپشک كراسه‌كه‌یان دابه‌شكرد. تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک وتراوه بێته‌دی: {پۆشاكه‌كه‌م نێوان خۆیان دابه‌شكرد و له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م تیروپشكیان كرد} ئینجا له‌وێ دانیشتن و ئێشكیان بۆ گرت. له ژوور سه‌ریه‌وه تاواننامه‌كه‌یان دانا كه نووسرابوو: “ئه‌مه ئیشۆعه، پاشای جوو”. ئه‌وسا دوو دز له‌گه‌ڵی له‌خاچدران، یه‌كێک له‌لای ڕاستی و یه‌كێک له‌لای چه‌پی. ڕێبواران جنێویان پێده‌دا و سه‌ریان ده‌له‌قاند و ده‌یانووت: “ئه‌ی ڕووخێنه‌ری په‌رستگا و بنیادنه‌ره‌وه‌ی له سێ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بكه! ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودای، له خاچه‌كه دابه‌زه!” به‌هه‌مان شێوه كاهینانی باڵا له‌گه‌ڵ ته‌وراتزان و پیران گاڵته‌یان پێده‌كرد و ده‌یانووت: “خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگار كرد، به‌ڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات! ئه‌گه‌ر ئه‌و پاشای ئیسڕائیله! با ئێستا له خاچه‌كه دابه‌زێت، باوه‌ڕی پێده‌هێنین. پشتی به خودا به‌ست، با ئێستا ڕزگاری بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌می ده‌وێت! چونكه وتی: من ڕۆڵه‌ی خودام!”. دزه‌كانیش كه له‌گه‌ڵی له‌خاچدرابوون گاڵته‌یان پێده‌كرد.
مه‌تته‌ی 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 33:27-44
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان