كاهینی باڵا هه‌ستا و پێی وت: “هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه؟ ئه‌م پیاوانه گه‌واهیی چی له‌سه‌ر تۆ ده‌ده‌ن؟” به‌ڵام ئیشۆع بێده‌نگ بوو. جا كاهینانی باڵا وه‌ڵامی دایه‌وه وپێی وت: “سوێندت ده‌ده‌م به خودای زیندوو، پێمان بڵێ، تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی، ڕۆڵه‌ی خودا؟”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خۆت وتت! منیش پێتان ده‌ڵێم، له ئێستاوه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن له لای ڕاستی توانادار داده‌نیشێت و له‌سه‌ر هه‌وری ئاسماندا دێته‌وه”.
مه‌تته‌ی 26 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 26
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 62:26-64
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان