ئینجا كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانان و پیرانی گه‌ل له كۆشكی كاهینی باڵا كه ناوی قه‌یاپا بوو كۆببوونه‌وه، ڕاوێژیان كرد، بۆئه‌وه‌ی به فێڵێک ئیشۆع بگرن و بیكوژن. به‌ڵام وتیان: “نه‌ک له جه‌ژندا، نه‌وه‌ک ئاژاوه بكه‌وێته نێو گه‌ل”. كاتێ ئیشۆع له بتعه‌نیا له ماڵی شیمعونی گول بوو، ژنێک به شووشه‌یه‌كی بۆنی گرانبه‌هاوه بۆ لای هات و بۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ڕژاند كه له‌سه‌ر خوان بوو. كاتێ قوتابییه‌كانی ئه‌مه‌یان بینی، تووڕه بوون و وتیان: “ئه‌م ده‌ست بڵاوییه‌ی بۆ چییه؟ ده‌توانرا به نرخێكی گران بفرۆشرایه و بدرایه‌ته هه‌ژاران”. ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی ژنه‌كه هه‌راسان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م شتێكی چاكی بۆ من كرد. هه‌ژاران هه‌میشه له‌لاتانن، به‌ڵام من هه‌میشه له‌لاتان نیم. كاتێ ئه‌و ئه‌م بۆنه‌ی به‌سه‌ر له‌شمدا ڕژاند، بۆ كفنكردنم ئه‌مه‌ی كرد. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له هه‌موو جیهاندا له هه‌ر كوێ ئه‌م ئینجیله ڕابگه‌یندرێت، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌م ژنه كردوویه‌تی، بۆ یادكردنه‌وه‌ی”. ئینجا یه‌كێک له دوازده‌كه كه ناوی ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی بوو، بۆ لای كاهینانی باڵا ڕۆیشت، وتی: “چیم ده‌ده‌نێ تاكو ڕاده‌ستی ئێوه‌ی بكه‌م؟” ئه‌وانیش سی دراوی زیویان بۆ كێشا. ئیتر له‌و كاته‌وه بۆ هه‌لێک ده‌گه‌ڕا تاكو ڕاده‌ستی بكات.
مه‌تته‌ی 26 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 26
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 3:26-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان