چونكه برسی بووم و نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان كردمه‌وه. ڕووت بووم پۆشته‌تان كردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لێدام، زیندانی بووم هاتنه لام. ئه‌وسا خوداناسان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، كه‌ی تۆمان به برسیێتی بینیوه و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟ كه‌ی تۆمان به نامۆیی بینیوه و شوێنمان كردوویته‌وه، یان به ڕووتی و پۆشته‌مان كردوویت؟ كه‌ی تۆمان به نه‌خۆشی یان زیندانی بینیوه و هاتووین بۆ لات؟ ئینجا پاشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م برا بچووكانه‌م كردووه، ئه‌وا بۆ منتان كردووه. دواتر به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: لێم دوور بكه‌ونه‌وه! ئه‌ی نه‌فره‌تلێكراوان به‌ره‌و ئاگری جاویدانی، ئه‌وه‌ی بۆ ئیبلیس و فریشته‌كانی ئاماده كراوه. چونكه برسی بووم نانتان نه‌دامێ، تینوو بووم ئاوتان نه‌دامێ، نامۆ بووم شوێنتان نه‌كردمه‌وه، ڕووت بووم بپۆشته‌تان نه‌كردم، نه‌خۆش و زیندانی بووم سه‌رتان لێ نه‌دام. ئه‌وسا ئه‌وانیش وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، كه‌ی تۆمان به برسیێتی یان تینووێتی یان نامۆ یان ڕووت یان نه‌خۆش یان زیندانی بینیوه و ڕاژه‌مان نه‌كردوویت؟
مه‌تته‌ی 25 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 25
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 35:25-44
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان