لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 30:25-37

مه‌تته‌ی 30:25-37 PNTZS

كۆیله‌ بێ سووده‌كه‌ش فڕێبده‌نه‌ تاریكی ده‌ره‌وه‌، گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێ ده‌بێت. كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی خۆی دێته‌وه‌ و هه‌موو فریشته‌ پارساكانیش له‌گه‌ڵیدان، ئه‌وسا له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت. هه‌موو گه‌لان له‌به‌رده‌می كۆده‌بنه‌وه‌ و ئه‌ویش له‌ یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه‌، وه‌ک شوان كاوڕ له‌ بزن جیا ده‌كاته‌وه‌. جا كاوڕه‌كان له‌لای ڕاستی خۆی ڕاده‌گرێت و بزنه‌كانیش له‌لای چه‌پ. ئینجا پاشا به‌وانه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكم داڕشتی پێدان، ببنه‌ میراتگری ئه‌و پاشایه‌تیه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ بۆتان ئاماده‌ كراوه‌. چونكه‌ برسی بووم و نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان كردمه‌وه‌. ڕووت بووم پۆشته‌تان كردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لێدام، زیندانی بووم هاتنه‌ لام. ئه‌وسا خوداناسان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، كه‌ی تۆمان به‌ برسیێتی بینیوه‌ و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟