وه هه‌ر وه‌ک پیاوێک گه‌شت بكات، كۆیله‌كانی بانگ ده‌كات و موڵكه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستیان ده‌كات. پێنج تالنتی دا یه‌كێكیان و ئه‌وی دیكه دوو تالنت و سێیه‌میش یه‌ک تالنت. هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی توانای خۆی، یه‌كسه‌ریش چووه گه‌شت. ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و بازرگانیی پێ كرد، پێنج تالنتی دیكه‌شی قازانج كرد. به هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه‌ش، دوو تالنتی دیكه‌ی قازانج كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و چاڵێكی له زه‌ویدا هه‌ڵكه‌ند و زیوی گه‌وره‌كه‌ی شارده‌وه. دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیلانه دێت و لێیان ده‌پرسێته‌وه. ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، دێت و پێنج تالنتی دیكه‌ش ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: گه‌وره‌م، پێنج تالنتت دامێ، ئه‌وه‌تا پێنج تالنتی دیكه‌م قازانج كردووه. گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت. ئینجا ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه هات و وتی: گه‌وره‌م، دوو تالنتت دامێ، ئه‌وه‌تا دوو تالنتی دیكه‌م قازانج كردووه. گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت. ئینجا ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرتبوو هات و وتی: گه‌وره‌م، زانیم تۆ پیاوێكی دڵڕه‌قی، شوێنێک ده‌درویته‌وه كه تۆوت نه‌كردووه، له شوێنێک كۆده‌كه‌یته‌وه كه شه‌نه‌بات نه‌كردووه. جا ترسام و چووم تالنته‌كه‌تم له‌نێو زه‌ویدا شارده‌وه. ئا ئه‌وه ماڵه‌كه‌ته. گه‌وره‌كه‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار و ته‌مبه‌ڵ! كه زانیت من دروێنه له‌و شوێنه ده‌كه‌م كه تۆوم نه‌كردووه، له‌وه كۆده‌كه‌مه‌وه كه شه‌نه‌بام نه‌كردووه،
مه‌تته‌ی 25 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 25
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 14:25-26
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان