كه‌واته بێ‌دار بن، چونكه نازانن له چ كاتێكدا په‌روه‌ردگارتان دێته‌وه. ئه‌مه‌ش بزانن: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ بزانێت له چ به‌تڵێكدا دز دێته سه‌ری، بێ‌دار ده‌بێت و نایه‌ڵێت ماڵه‌كه‌ی ببڕدرێت. بۆیه ئێوه‌ش ئاماده بن، چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له كاتێكدا دێته‌وه كه بیری لێ ناكه‌نه‌وه. كه‌واته كێیه ئه‌و كۆیله ده‌ستپاک و دانایه‌ی گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانانی خۆی دایناوه، تاكو له كاتی خۆیدا خواردنیان بداتێ؟ به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كۆیله‌یه كاتێ گه‌وره‌كه‌ی دێته‌وه ده‌بینێت ئاوا ده‌كات! ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: به‌سه‌ر هه‌موو ماڵه‌كه‌یدا دایده‌نێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆیله خراپه له دڵی خۆیدا بڵێ: گه‌وره‌كه‌م دواده‌كه‌وێت، ئینجا ده‌ستبكات به لێدانی كۆیله هاوكاره‌كانی و له‌گه‌ڵ سه‌رخۆشان بخوات و بخواته‌وه. ئه‌وسا گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیله‌یه له ڕۆژێكدا دێته‌وه كه مه‌زه‌نده‌ی ناكات و له كاژێرێک كه نایزانێت. ئینجا پارچه پارچه‌ی ده‌كات و به‌شی له‌گه‌ڵ ڕووپاماكاندا داده‌نێت، گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێدا ده‌بێت.
مه‌تته‌ی 24 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 24
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 42:24-51
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان