بۆیه كاتێ ده‌بینن گڵاویی وێرانی له شوێنی پارسادا ڕاوه‌ستاوه، ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر دانیئیل باسی كردووه ـ با خوێنه‌ر تێبگات ـ ئینجا با ئه‌وانه‌ی له ئیهووددان بۆ چیاكان هه‌ڵبێن، ئه‌وه‌ی له سه‌ربانه با نه‌یه‌ته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شتێک له ماڵه‌وه ببات. ئه‌وه‌ش له كێڵگه‌دایه با نه‌گه‌ڕێته‌وه دواوه بۆئه‌وه‌ی جله‌كه‌ی ببات. له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵی دووگیان و شیرده‌ران! نوێژ بكه‌ن با هه‌ڵاتنتان له زستان یان له شه‌ممه‌دا نه‌بێت. چونكه له‌وكاتدا ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن ڕووده‌دات، كه له سه‌ره‌تای جیهانه‌وه تا ئێستا ئاوا نه‌بووه و نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژانه كورت نه‌كرابوونایه‌وه، كه‌س ڕزگاری نه‌ده‌بوو. به‌ڵام له پێناوی بژارده‌كان، ئه‌و ڕۆژانه كورت ده‌كرێنه‌وه. ئه‌وسا ئه‌گه‌ر یه‌كێک پێی وتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح لێره‌یه! یان: ئه‌وه‌تا له‌وێیه! باوه‌ڕ مه‌كه‌ن. چونكه مه‌سیحانی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی مه‌زن و په‌رجو ده‌كه‌ن، تا ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش گومڕا ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌تا پێشوه‌خت پێم وتن. بۆیه ئه‌گه‌ر پێیان وتن: ئه‌وه‌تا له چۆڵه‌وانییه! ده‌رنه‌چن، ئه‌وه‌تا له ژووره‌كانی ناوه‌وه‌یه! باوه‌ڕ مه‌كه‌ن. چونكه چۆن بروسكه له خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌رده‌چێت و تاكو خۆرئاوا ده‌دره‌وشێته‌وه، هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ئاوا ده‌بێت. لاک له‌كوێ بێت، داڵ له‌وێ كۆده‌بێته‌وه. یه‌كسه‌ر دوای ته‌نگانه‌ی ئه‌و ڕۆژانه، خۆر تاریک ده‌بێت، مانگ ڕووناكییه‌كه‌ی نادات، ئه‌ستێره‌كان له ئاسمان ده‌كه‌ون، هێزه‌كانی ئاسمانان ده‌هه‌ژێن. له‌و كاته نیشانه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له ئاسماندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وسا هه‌موو هۆزه‌كانی زه‌وی شیوه‌ن ده‌گێڕن، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن به‌سه‌ر هه‌وری ئاسماندا به هێز و شكۆیه‌كی مه‌زنه‌وه دێت. فریشته‌كانی به كه‌ڕه‌نایه‌كی مه‌زنه‌وه ده‌نێرێ، بژارده‌كانی له چوار باكه كۆده‌كه‌نه‌وه، له‌مسه‌ری ئاسمانانه‌وه تا ئه‌وسه‌ری. له دارهه‌نجیره‌وه په‌ند وه‌رگرن: كاتێ لقه‌كانی نه‌رم بوون و گه‌ڵایان كرد، ده‌زانن هاوین نزیكه. به هه‌مان شێوه، ئێوه‌ش كه هه‌موو ئه‌م شتانه‌تان بینی، بزانن نزیكه و له‌به‌رده‌رگایه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه به‌سه‌رناچێت تاكو ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت. ئاسمان و زه‌وی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم به‌سه‌رناچن.
مه‌تته‌ی 24 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 24
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 15:24-35
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان