لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 23:23-36

مه‌تته‌ی 23:23-36 PNTZS

وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ ده‌یه‌كی پونگ و شبیت و زیره‌ ده‌ده‌ن و گرنگترینی ته‌وراتتان پشتگوێ خستووه‌: ڕه‌وا و به‌زه‌یی و باوه‌ڕ، پێویست بوو ئه‌مانه‌ بكه‌ن و ئه‌وانه‌ش پشتگوێ نه‌خه‌ن. ئه‌ی ڕابه‌ره‌ كوێره‌كان! ئێوه‌ مێشووله‌ ده‌پاڵێون، به‌ڵام وشتر قووت ده‌ده‌ن. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاک ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی پڕه‌ له‌ چڵێسی و به‌ڕه‌ڵایی. ئه‌ی په‌ڕیشیی كوێر! یه‌كه‌مجار نێو جام پاک بكه‌وه‌، تاكو ده‌ره‌وه‌شی پاک بێته‌وه‌. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ ئێوه‌ له‌ گۆڕی سپیكراو ده‌چن، كه‌ به‌ ڕواڵه‌ت جوان دیاره‌، به‌ڵام ناوه‌وه‌ی پڕه‌ له‌ ئێسقانی مردووان و هه‌موو گڵاوییه‌ک. ئێوه‌ش ئاوان، به‌ ڕواڵه‌ت له‌لای خه‌ڵک خوداناسن، به‌ڵام ناوه‌وه‌تان پڕه‌ له‌ ڕووپامایی و تاوان. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ ئێوه‌ گۆڕی پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵده‌به‌ستن و ئارامگای پیاوچاكان ده‌ڕازێننه‌وه‌ و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌ سه‌رده‌می باوباپیراندا بژیاینایه‌، له‌ خوێنی پێغه‌مبه‌ران به‌شداریان نه‌ده‌بووین. ئێوه‌ گه‌واهی له‌سه‌ر خۆتان ده‌ده‌ن كه‌ ڕۆڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر كوژانن. جا ئێوه‌ پێوانه‌ی باوباپیرانتان پڕ بكه‌ن. ئه‌ی مارینه‌! بێچوی كۆره‌ماران! چۆن له‌ حوكمی دۆزه‌خ هه‌ڵدێن؟ بۆیه‌ ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر و دانا و ته‌وراتزانتان بۆ ده‌نێرم. لێیان ده‌كوژن و له‌خاچیان ده‌ده‌ن، له‌ كه‌نیشته‌كانتان به‌ر قامچییان ده‌ده‌ن و له‌ شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكی دیكه‌ قاویان ده‌ده‌ن. بۆیه‌ هه‌موو خوێنێكی پێگه‌رد كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا ڕژاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆتان، له‌ خوێنی هاویلی بێتاوانه‌وه‌ تاكو خوێنی زخه‌ریای كوڕی بڕخیا، كه‌ له‌نێوان قوربانگا و په‌رستگادا كوشتتان. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئۆباڵی هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌م نه‌وه‌یه‌!

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان