“گوێ له په‌ندێكی دیكه بگرن: گه‌وره‌ی ماڵێک هه‌بوو ڕه‌زێكی چاند، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی په‌رژین كرد، گوشێنه‌رێكی ترێی تێدا هه‌ڵكۆڵی و قوللـه‌یه‌كی بنیاد نا. به ڕه‌زه‌وانانی سپارد و گه‌شتی كرد. كاتێ وه‌رزی به‌رهه‌م نزیک بووه‌وه، كۆیله‌كانی نارده لای ڕه‌زه‌وانه‌كان تاكو به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌ربگرن. ڕه‌زه‌وانه‌كان كۆیله‌كانیان گرت، له هه‌ندێكیان دا و هه‌ندێكیان كوشت و هه‌ندێكیشیان به‌ردباران كرد. دیسان كۆیله‌ی زیاتری له‌وانه‌ی پێشوو نارد، هه‌مان شتیان له‌وانیش كرد. له كۆتاییدا كوڕه‌كه‌ی بۆ لایان نارد، وتی: ڕێزی كوڕه‌كه‌م ده‌گرن! به‌ڵام ڕه‌زه‌وانه‌كان كه كوڕه‌كه‌یان بینی له‌نێو خۆیاندا وتیان: ئه‌مه‌تا میراتگر!، با بیكوژین، تاكو میراته‌كه‌ی ببه‌ین! ئینجا گرتییان و بردیانه ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه و كوشتیان. كاتێ خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه دێت، چی له‌و ڕه‌زه‌وانانه ده‌كات؟” پێیان وت: “ئه‌و به‌دكارانه به خراپی له‌ناوده‌بات و ڕه‌زه‌كه‌ش ده‌داته ده‌ست ڕه‌زه‌وانانی دیكه، ئه‌وانه‌ی له وه‌رزی خۆی به‌رهه‌می ده‌ده‌نێ”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “قه‌ت له په‌رتووكه‌كاندا نه‌تانخوێندۆته‌وه: {ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه بووه به‌ردی قولینچک؟ ئه‌مه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بوو، له‌به‌رچاومان سه‌یره؟} بۆیه پێتان ده‌ڵێم: پاشایه‌تیی خودا لێتان ده‌سه‌نرێته‌وه و ده‌درێته نه‌ته‌وه‌یه‌ک كه به‌رهه‌م ده‌دات. ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م به‌رده‌دا بكه‌وێت تێكده‌شكێت، ئه‌وه‌ش كه به‌سه‌ریدا بكه‌وێت پانی ده‌كاته‌وه!”. كاتێ كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان په‌نده‌كانیان بیست، زانییان باسی ئه‌وان ده‌كات. بۆیه ده‌یانویست بیگرن، به‌ڵام له كۆمه‌ڵانه‌كه ترسان، چونكه به پێغه‌مبه‌ریان داده‌نا.
مه‌تته‌ی 21 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 21
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 33:21-46
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان