ڕێزی باوک و دایكت بگره و نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. گه‌نجه‌كه‌ش پێی وت: “له منداڵیمه‌وه ئه‌مانه‌م هه‌مووی پاراستووه، ئیتر چیم كه‌مه؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌واو بیت، بڕۆ سامانه‌كانت بفرۆشه و بیده هه‌ژاران، ئیتر گه‌نجینه‌یه‌كت له ئاسماندا ده‌بێت و وه‌ره دوام بكه‌وه”. كاتێ گه‌نجه‌كه ئه‌م وشه‌یه‌ی بیست، به دڵته‌نگییه‌وه ڕۆیشت، چونكه سامانێكی زۆری هه‌بوو. جا ئیشۆع به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌ختی ده‌چێته نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه. هه‌روه‌ها پێتان ده‌ڵێم: ئاسانتره گوریسێک له كونی ده‌رزیه‌كه‌وه بچێته ژووره‌وه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا!”. قوتابییه‌كان كه ئه‌مه‌یان بیست زۆر سه‌رسام بوون، وتیان: “كه‌واته كێ ده‌توانێت ڕزگاری بێت؟” ئیشۆع سه‌یری كردن و پێی فه‌رموون: “ئه‌مه لای مرۆڤ مه‌حاڵه، به‌ڵام له‌لای خودا هه‌موو شتێک ده‌بێت”.
مه‌تته‌ی 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 19:19-26
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان