مه‌تته‌ی 1:19-9
مه‌تته‌ی 1:19-9 PNTZS
كاتێ ئیشۆع له‌م قسانه بووه‌وه، گلیلای به‌جێهێشت و هاته ده‌ڤه‌ری ئیهوود، له پشت ڕووباری یوردنه‌ن. كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وت، ئه‌ویش له‌وێ چاكیكردنهوه. هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتنه لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه، وتیان: “ئایا دروسته مێرد له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی نه‌تانخوێندۆته‌وه، ئه‌وه‌ی {له سه‌ره‌تاوه ئافراندووه به نێر و مێ ئافراندن؟} ” هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “بۆیه پیاو باوک و دایكی به‌جێ ده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته. كه‌واته چیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی خودا به یه‌كتری گه‌یاندووه، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه”. پێیان وت: “ئه‌ی بۆچی مووشێ ڕایسپاردووه ته‌ڵاقنامه بدرێت و ته‌ڵاق بكه‌وێت؟” پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان مووشێ ڕێی دان ژنه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌گینا له سه‌ره‌تاوه وا نه‌بوو. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بێ هۆی داوێنپیسی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات”.





