ئه‌وه‌ی به ناوی منداڵێكی وه‌ک ئه‌مه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا منی په‌سه‌ند كردووه. ئه‌وه‌ش ساتمه به یه‌كێک له‌م بچووكانه بكات كه باوه‌ڕیان به من هه‌یه، باشتره بۆی به‌رداشێک به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و له بنی ده‌ریا بخنكێنرێت. وه‌ی به‌حاڵی جیهان له‌به‌ر كۆسپه‌كان! چونكه كۆسپه‌كان هه‌ر ده‌بێ هه‌بن، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵی ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی كۆسپه‌كان! ئه‌گه‌ر ده‌ستت یان قاچت بۆت بووه كۆسپ، بیبڕه‌وه و فڕێیبده. باشتره به شه‌لی یان به ده‌ستبڕاوی بچیته نێو ژیانه‌وه، له‌وه‌ی به دوو ده‌ست یان دوو قاچه‌وه بخرێیته نێو ئاگری جاویدانی. ئه‌گه‌ر چاوت بۆت بووه كۆسپ، ده‌ریبهێنه و فڕێیبده. باشتره به یه‌ک چاو بچیته نێو ژیانه‌وه، له‌وه‌ی به دوو چاوه‌وه بخرێیته ئاگری دۆزه‌خه‌وه. ئاگاداربن! به سووكی مه‌ڕواننه یه‌كێک له‌م بچووكانه، چونكه پێتان ده‌ڵێم فریشته‌كانیان له ئاسمانان‌دا هه‌میشه ڕووی باوكم ده‌بینن كه له ئاسماناندایه. چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هاتووه له‌ناوچووان ڕزگار بكات. ڕاتان چییه؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێک سه‌د كاوڕی هه‌بێت و دانه‌یه‌كی لێ ونبێت، ئایا نه‌وه‌د و نۆكه له ده‌شتوده‌ر به‌جێ ناهێڵێت تاكو بچێت به‌دوای ونبووه‌كه‌دا بگه‌ڕێت؟ ڕه‌واتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر دۆزییه‌وه، له نه‌وه‌د و نۆكه‌ی دیكه كه بزر نه‌ببوون زیاتر پێی دڵخۆش ده‌بێت! به هه‌مان شێوه باوكتان له ئاسمانان نایه‌وێت یه‌كێک له‌م بچووكانه له‌ناوبچێت. ئه‌گه‌ر براكه‌ت خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردیت، بڕۆ به ته‌نها له‌نێوان خۆت و خۆی گله‌یی لێ بكه. ئه‌گه‌ر گوێی لێ گرتی، ئه‌وا براكه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنیته‌وه. ئه‌گه‌ر گوێی نه‌گرت، یه‌ک یان دوو كه‌س له‌گه‌ڵ خۆت ببه، تاكو هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر زاری دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر بسه‌لمێنرێت.
مه‌تته‌ی 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 5:18-16
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان