لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 28:18-33

مه‌تته‌ی 28:18-33 PNTZS

كه‌ كۆیله‌كه ‌له‌وێ ده‌رچوو، كۆیله‌یه‌كی هاوكاری خۆی بینی كه‌ سه‌د دینار قه‌رزاری بوو، ملی گرت و وتی: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رته‌وه‌یه‌ بمده‌ره‌وه‌! كۆیله‌كه‌ی هاوكاری له‌به‌رپێی كه‌وت، داوای لێكرد و وتی: له‌سه‌رم ڕاوه‌سته‌، هه‌مووت ده‌ده‌مه‌وه‌. به‌ڵام ڕازی نه‌بوو، چوو فڕێیدایه‌ زیندانه‌وه‌، تاكو قه‌رزه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌. كاتێ كۆیله‌كانی هاوكاریان ڕووداوه‌كه‌یان بینی، زۆر خه‌مناک بوون، هاتن و هه‌موو ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو بۆ گه‌وره‌كه‌یان گێڕایه‌وه‌. ئه‌وسا گه‌وره‌كه‌ی بانگیكرد و پێی وت: كۆیله‌ی به‌دكار، له‌ هه‌موو ئه‌و قه‌رزه‌ خۆشبووم، چونكه‌ لێم پاڕایته‌وه‌. ئایا نه‌ده‌بوو تۆش به‌زه‌ییت به‌ كۆیله‌ی هاوكاره‌كه‌تدا بێته‌وه‌، وه‌ک به‌زه‌ییم پێتدا هاته‌وه‌؟