له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان هاتنه لای ئیشۆع و وتیان: “كێ له پاشایه‌تیی ئاسمانان‌دا مه‌زنترینه؟” ئه‌ویش منداڵێكی بانگ‌كرد و له ناوه‌راستیاندا ڕایگرت، فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه و وه‌ک ئه‌م منداڵه‌تان لێ نه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه پاشایه‌تیی ئاسمانان. بۆیه ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌م منداڵه خۆی نزم بكاته‌وه، ئه‌وا له پاشایه‌تیی ئاسمانان‌دا مه‌زنترینه. ئه‌وه‌ی به ناوی منداڵێكی وه‌ک ئه‌مه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا منی په‌سه‌ند كردووه. ئه‌وه‌ش ساتمه به یه‌كێک له‌م بچووكانه بكات كه باوه‌ڕیان به من هه‌یه، باشتره بۆی به‌رداشێک به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و له بنی ده‌ریا بخنكێنرێت.
مه‌تته‌ی 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:18-6
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان