لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 6:16-19

مه‌تته‌ی 6:16-19 PNTZS

ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وریابن، ئاگاداربن له‌ هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان”. له‌دڵی خۆیاندا بیریان كرده‌وه‌ و وتیان: “نانمان نه‌هێناوه‌”. ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌، بۆچی له‌دڵی خۆتان ده‌ڵێن نانمان نه‌هێناوه‌؟ ئایا هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون؟ نایه‌ته‌ بیرتان پێنج نانه‌كه‌ی پێنج هه‌زاره‌كه‌ و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟ یان حه‌وت نانه‌كه‌ی چوار هه‌زاره‌كه‌ و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟ چۆن تێناگه‌ن من باسی نانم بۆ نه‌كردن؟ له‌ هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان ئاگاداربن!” ئینجا تێگه‌یشتن كه‌ ئه‌و له‌ هه‌وێنی نان ئاگاداریان ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ فێركردنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان. كه‌ ئیشۆع هاته‌ ناوچه‌ی قه‌یسه‌ڕییه‌ی پیلیپوس، له‌ قوتابییه‌كانی پرسی و فه‌رمووی: “ئایا خه‌ڵک ده‌ڵێن منی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كێیم؟” وتیان: “هه‌ندێک ده‌ڵێن یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره‌، هه‌ندێک ئیلییا، هه‌ندێكیش ئێرمیا یان یه‌كێک له‌ پێغه‌مبه‌ران”. پێی فه‌رموون: “ئه‌ی ئێوه‌ ده‌ڵێن من كێم؟” شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، شیمعونی كوڕی یۆنا، چونكه‌ گۆشت و خوێن ئه‌مه‌یان بۆت ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌م كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌. منیش پێت ده‌ڵێم، تۆ په‌تڕۆسیت و له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده‌ وارگه‌ی خۆم بنیاد ده‌نێم و ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خیش پێی ناوێرێت. كلیله‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانانت ده‌ده‌مێ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی گرێی بده‌یت، له‌ ئاسماناندا گرێدراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بیكه‌یته‌وه‌، له‌ ئاسماناندا كراوه‌ ده‌بێت”.