ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وریابن، ئاگاداربن له هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان”. له‌دڵی خۆیاندا بیریان كرده‌وه و وتیان: “نانمان نه‌هێناوه”. ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه، بۆچی له‌دڵی خۆتان ده‌ڵێن نانمان نه‌هێناوه؟ ئایا هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون؟ نایه‌ته بیرتان پێنج نانه‌كه‌ی پێنج هه‌زاره‌كه و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه؟ یان حه‌وت نانه‌كه‌ی چوار هه‌زاره‌كه و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه؟ چۆن تێناگه‌ن من باسی نانم بۆ نه‌كردن؟ له هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان ئاگاداربن!” ئینجا تێگه‌یشتن كه ئه‌و له هه‌وێنی نان ئاگاداریان ناكاته‌وه، به‌ڵكو له فێركردنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان.
مه‌تته‌ی 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 6:16-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان