به‌ڵام كاتێ بینی باكه تونده، ترسا و خه‌ریک بوو نوقوم بێت، به‌هاواره‌وه وتی: “په‌روه‌ردگار، قوتارم بكه!” ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ده‌ستی درێژكرد و گرتییه‌وه و پێی فه‌رموو: “كه‌م باوه‌ڕ، بۆچی گومانت كرد؟” كه سه‌ركه‌وتنه نێو كه‌شتییه‌كه، باكه هێمن بووه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌نێو كه‌شتییه‌كه بوون، هاتن و كڕنۆشیان بۆ برد و وتیان: “به ڕاستی تۆ ڕۆڵه‌ی خودای”. كاتێ په‌ڕینه‌وه، هاتنه زه‌ویی گینیسه‌ڕ. پیاوانی ئه‌و شوێنه ناسیانه‌وه. هه‌واڵیان نارد بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر و هه‌موو نه‌خۆشه‌كانیان بۆی هێنا. داوایان لێ‌كرد ته‌نها ده‌ست له چمكی جله‌كه‌ی بده‌ن. جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان لێیدا چاكبوونه‌وه.
مه‌تته‌ی 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 30:14-36
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان