لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 23:14-36

مه‌تته‌ی 23:14-36 PNTZS

كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد، به‌ ته‌نها چووه‌ سه‌ر شاخه‌كه‌ تاكو نوێژ بكات. كه‌ ئێواره‌ داهات له‌وێ به‌ ته‌نها بوو، كه‌شتیه‌كه‌ش گه‌یشتبووه‌ ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌وه‌، شه‌پۆڵه‌كانیش پێایاندا ده‌كێشا، چونكه‌ باكه‌ پێچه‌وانه‌ بوو. له‌ چواره‌م به‌تڵی شه‌ودا ئیشۆع بۆ لایان چوو و به‌سه‌ر ده‌ریاكه‌دا ده‌ڕۆیشت. كاتێ قوتابییه‌كان بینییان له‌سه‌ر ده‌ریاكه‌ ده‌ڕوات، شڵه‌ژان و وتیان: “ئه‌مه‌ دێوه‌زمه‌یه‌”! له‌ ترسانیش هاواریان كرد! یه‌كسه‌ر ئیشۆع قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “دڵنیابن! ئه‌وه‌ منم. مه‌ترسن”. په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆی، فه‌رمانم پێ بده‌ به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا بێمه‌ لات”. فه‌رمووی: “وه‌ره‌”. په‌تڕۆس له‌ كه‌شتیه‌كه‌ دابه‌زی و به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ڕۆیشت تاكو بۆ لای ئیشۆع بێت. به‌ڵام كاتێ بینی باكه‌ تونده‌، ترسا و خه‌ریک بوو نوقوم بێت، به‌هاواره‌وه‌ وتی: “په‌روه‌ردگار، قوتارم بكه‌!” ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ده‌ستی درێژكرد و گرتییه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “كه‌م باوه‌ڕ، بۆچی گومانت كرد؟” كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ نێو كه‌شتییه‌كه‌، باكه‌ هێمن بووه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی له‌نێو كه‌شتییه‌كه‌ بوون، هاتن و كڕنۆشیان بۆ برد و وتیان: “به‌ ڕاستی تۆ ڕۆڵه‌ی خودای”. كاتێ په‌ڕینه‌وه‌، هاتنه‌ زه‌ویی گینیسه‌ڕ. پیاوانی ئه‌و شوێنه‌ ناسیانه‌وه‌. هه‌واڵیان نارد بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر و هه‌موو نه‌خۆشه‌كانیان بۆی هێنا. داوایان لێكرد ته‌نها ده‌ست له‌ چمكی جله‌كه‌ی بده‌ن. جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان لێیدا چاكبوونه‌وه‌.