پاشایه‌تیی ئاسمانان له گه‌نجینه‌یه‌ک ده‌چێت له كێڵگه‌یه‌كدا شاردرابێته‌وه. یه‌كێک دۆزییه‌وه و شاردییه‌وه، له خۆشیان ده‌ڕوات و چیی هه‌یه دهیفرۆشێت و ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی پێ ده‌كڕێت. هه‌روه‌ها پاشایه‌تیی ئاسمانان له بازرگانێک ده‌چێت به شوێن مرواریی نایابدا ده‌گه‌ڕا. كاتێ مروارییه‌كی گرانبه‌های بینی، چوو هه‌رچی هه‌یبوو فرۆشتی و مروارییه‌كه‌ی كڕی. هه‌روه‌ها پاشایه‌تیی ئاسمانان له تۆڕێک ده‌چێت فڕێ درابێته ده‌ریاوه، له هه‌موو جۆرێک كۆده‌كاته‌وه. كاتێ پڕبوو، ڕایانكێشایه كه‌نار، دانیشتن باشه‌كانیان له سه‌به‌ته‌دا كۆكرده‌وه و خراپه‌كانیشیان فڕێ دا ده‌ره‌وه. پایانی جیهانیش ئاوا ده‌بێت: فریشته‌كان ده‌رده‌چن و به‌دكاران له خوداناساندا جیا ده‌كه‌نه‌وه و فڕێیانده‌ده‌نه نێو كووره‌ی ئاگره‌وه. جا له‌وێ ده‌بێته گریان و جیڕه‌ی ددان”.
مه‌تته‌ی 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 44:13-50
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان