ئیشۆعیش به‌مه‌ی زانی و له‌وێ ڕۆیشت. جا كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وتن، ئه‌ویش هه‌موویانی چاككرده‌وه و ڕایسپاردن كه ئاشكرای نه‌كه‌ن، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا وترابوو بێته دی كه ده‌ڵێت: {ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌كه‌م كه هه‌ڵمبژاردووه، خۆشه‌ویستم كه پێی دڵشادم، ڕووحی خۆمی ده‌خه‌مه سه‌ر، جا هه‌واڵی ڕه‌وا به نه‌ته‌وه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. شه‌ڕ ناكات و هاوار ناكات، كه‌سیش له شه‌قامه‌كاندا ده‌نگی نابیستێت. قامیشێكی كوتراو ناشكێنێت، پڵیته‌یه‌كی دووكه‌ڵكرده ناكوژێنێته‌وه، تاكو ڕه‌وا به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یێنێت.
مه‌تته‌ی 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 15:12-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان