هێشتا ئیشۆع قسه‌ی ده‌كرد، یه‌كێک له ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌وه هات و وتی: “كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر ڕابی ماندوو مه‌كه”. ئیشۆعیش ئه‌مه‌ی بیست و وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “مه‌ترسه! ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێت، چاكده‌بێته‌وه”. كاتێ گه‌یشته ماڵه‌كه، نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بچێته ژووره‌وه، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن و یاقوو و دایک و باوكی كچه‌كه نه‌بێت. هه‌موو ده‌گریان و شیوه‌نیان بۆ ده‌گێڕا، ئه‌ویش فه‌رمووی: “مه‌گریێن. نه‌مردووه، به‌ڵكو نووستووه”. جا پێی پێكه‌نین، چونكه ده‌یانزانی مردووه. هه‌مووانی كرده ده‌ره‌وه و ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت، بانگی كرد و فه‌رمووی: “كیژۆڵه، هه‌سته!” ئیتر ڕووحی هاته‌وه به‌ر و یه‌كسه‌ر هه‌ستا، ئه‌وسا فه‌رمانی دا نانی بده‌نێ. دایک و باوكی سه‌ریان سوڕما، به‌ڵام ڕایسپاردن ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به كه‌سی نه‌ڵێن.
لۆقا 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 49:8-56
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان