دوای ئه‌مه به هه‌موو شار و گوندێكدا ده‌گه‌ڕا، و بانگه‌واز و موژده‌ی پاشایه‌تی خودای ده‌دا، دوازده‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بوو. چه‌ند ژنێكیش كه له ڕووحی گڵاو و نه‌خۆشییان چاكببوونه‌وه: مه‌ریه‌م كه به مه‌گدانی ناوده‌برا و حه‌وت شه‌یتانی لێ ده‌رچووبوو، یۆنای ژنی كوزا سه‌ركاری هیڕوودس و شووشون و زۆری دیكه‌ش، به ماڵی خۆیان یارمه‌تییان ده‌دان. كاتێ كۆمه‌ڵانێكی زۆر له هه‌موو شارێكه‌وه بۆ لای ئیشۆع هاتن و كۆبوونه‌وه، به په‌ند قسه‌ی بۆ فه‌رموون: “تۆوده‌ر ده‌رچوو تۆ‌و بكات، كه تۆوی ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌وته سه‌ر ڕێگا و پێشێل بوون و باڵنده‌ی ئاسمان خواردیانن. هه‌ندێكیش كه‌وته سه‌ر به‌رد، كاتێ ڕوان و وشک بوون، چونكه شێی نه‌بوو. هه‌ندێكیش كه‌وتنه نێو دڕكه‌وه، دڕک له‌گه‌ڵیان گه‌شه‌یان كرد و خنكاندیانن. هه‌ندێكیش كه‌وتنه زه‌وییه‌كی باش، كاتێ ڕوا، سه‌د ئه‌وه‌نده به‌رهه‌می دا”. ئه‌مانه‌ی فه‌رموو و هاواری كرد: “ئه‌وه‌ی دوو گوێ بۆ بیستنی هه‌یه، با ببیستێت!”. قوتابییه‌كانی پرسیان لێ كرد: “واتای ئه‌و په‌نده چیه؟” ئه‌ویش فه‌رمووی: “به ئێوه دراوه نهێنیی پاشایه‌تیی خودا بزانن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دیكه به په‌نده، ته‌ناته‌ت ئه‌وان سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن و گوێ ده‌گرن، به‌ڵام تێناگه‌ن. ئه‌مه په‌ندكه‌یه: تۆوه‌كه وشه‌ی خودایه. ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه سه‌ر ڕێگاكه ئه‌وانه‌ن كه گوێیان لێ‌بوو، ئینجا ئیبلیس دێت و وشه‌كه له دڵیان ده‌رده‌هێنێت، نه‌وه‌ک باوه‌ڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت. ئه‌وانه‌ش كه كه‌وتنه سه‌ر به‌رده‌كه، ئه‌وانه‌ن كه وشه‌كه به خۆشییه‌وه وه‌رده‌گرن كاتێ ده‌یبیستن، به‌ڵام ڕه‌گیان نییه و تاكو ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام له كاتی تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ون. ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه نێو دڕكان، ئه‌وانه‌ن كه ده‌یبیستن، به خه‌م و سامان و خۆشییه‌كانی ژیان ده‌خنكێن، به‌رهه‌می پێگه‌یشتوو ناده‌ن. ئه‌وه‌ش كه له زه‌وییه چاكه‌كه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه به دڵێكی چاک و باشه‌وه وشه‌كه ده‌بیستن و به خۆڕاگرییه‌وه ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن.
لۆقا 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:8-15
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان