به‌ره‌و كپه‌ڕناخوم دابه‌زی، كه شارێكی گلیلاییه و له شه‌مماندا ئامۆژگاریی ده‌كردن. له ئامۆژگاریه‌كه‌ی سه‌رسام بوون، چونكه فه‌رمووده‌كانی به ده‌سه‌ڵاته‌وه بوو. له كه‌نیشته‌كه‌دا پیاوێک هه‌بوو ڕووحی شه‌یتانێكی گڵاوی تێدابوو. به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ناومان ببه‌یت؟ من ده‌تناسم تۆ كێیت، پارسا‌كه‌ی خودایت!”. ئیشۆع لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “بێده‌نگ به! لێی بڕۆ ده‌ره‌وه!” شه‌یتانه‌كه له‌ناوه‌ندیان به زه‌ویدا دا و لێی ده‌رچوو، هیچ زیانیشی پێ نه‌گه‌یاند. هه‌مووش سامگرتوو بوون و به یه‌كتریان ده‌ووت: “ئه‌مه چ وشه‌یه‌كه؟ چونكه به ده‌سه‌ڵات و هێزه‌وه فه‌رمان به ڕووحه گڵاوه‌كان ده‌دات و ده‌رده‌چن!”. ئیتر ناوبانگی له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ر بڵاو بووه‌وه. له كه‌نیشت هه‌ستا و چووه ماڵی شیمعون. خه‌سووی شیمعون تایه‌كی توندی لێ‌بوو، له‌به‌ر ئه‌و تكایان لێ‌كرد. ئه‌ویش له‌سه‌ری ڕاوه‌ستا، له تاكه‌ی ڕاخوڕی و به‌ریدا! یه‌كسه‌ر هه‌ستایه‌وه و ڕاژه‌ی كردن. خۆر ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆشه‌كانیان هێنایه لای ئیشۆع، به نه‌خۆشی جۆراوجۆره‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان دانا و چاكیكردنه‌وه. شه‌یتانه‌كانیش له زۆر كه‌س ده‌رده‌چوون و هاواریان ده‌كرد: “تۆ مه‌سیحیت ڕۆڵه‌ی خودای!” ئه‌ویش لێیانی ڕاده‌خوڕی و نه‌یده‌هێشت بدوێن، چونكه زانییان مه‌سیحه‌كه‌یه. كاتێ خۆر هه‌ڵات، هه‌ستا و چووه جێگایه‌كی چۆڵ، كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به دوایدا ده‌گه‌ڕان و هاتنه لای، ڕایانگرت تاكو له‌لایان نه‌ڕوات. پێی فه‌رموون: “له‌سه‌رمه موژده‌ی پاشایه‌تی خودا بده‌مه شاره‌كانی دیكه‌ش، چونكه بۆ ئه‌مه نێردراوم”. جا له كه‌نیشته‌كانی ئیهوود بانگه‌وازی ده‌كرد.
لۆقا 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 31:4-44
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان