هه‌موو گه‌واهییان بۆ ده‌دا و سه‌رسام بوون له‌و وشه به‌خششدارانه‌ی له ده‌می ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، ده‌یانووت: “ئه‌مه كوڕه‌كه‌ی یۆسپ نییه؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “به‌هه‌رحاڵ ئه‌م په‌نده‌شم پێ ده‌ڵێن: {ئه‌ی پزیشک چاره‌سه‌ری خۆت بكه!} ئه‌وه‌ی بیستمان و له كپه‌ڕناخوم كردت، لێره‌ش له شاره‌كه‌تدا بیكه”. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هیچ پێغه‌مبه‌رێک له نیشتمانی خۆی په‌سه‌ند ناكرێت. له ڕه‌وادا پێتان ده‌ڵێم: له سه‌رده‌می ئیلییا زۆر بێوه‌ژن له ئیسڕائیلدا هه‌بوون، كاتێ سێ ساڵ و شه‌ش مانگ ئاسمان به‌سترا، كاتێ له هه‌موو زه‌ویه‌كه‌دا بووه برسێتییه‌كی مه‌زن، به‌ڵام ئیلییا بۆ ئه‌وان نه‌نێردرا، به‌ڵكو بۆ بێوه‌ژنێک له سرپه‌تی سه‌یده‌ن. له سه‌رده‌می ئه‌لیشه‌ع پێغه‌مبه‌ریش زۆر گول له ئیسڕائیلدا هه‌بوون، هیچیان پێگه‌رد نه‌بوونه‌وه، نوعمانی سیریانی نه‌بێت”. جا كه ئه‌مه‌یان بیست هه‌موو له كه‌نیشته‌كه لێی تووڕه‌بوون. هه‌ستان و ده‌ریانكرده ده‌ره‌وه‌ی شار، هێنایانه لێواری ئه‌و چیایه‌ی شاره‌كه‌یانی له‌سه‌ر بنیاد نرابوو، تاكو فڕێیبده‌نه خواره‌وه. به‌ڵام ئه‌و به نێویاندا تێپه‌ڕی و ڕۆیشت.
لۆقا 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 22:4-30
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان