ئیشۆع به پڕی ڕووحی پارسا له یوردنه‌ن گه‌ڕایه‌وه، به ڕووحیش بردرایه ده‌شتوده‌ر. چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی ده‌كرده‌وه. له‌و ڕۆژانه‌دا هیچی نه‌خوارد، كاتێ ماوه‌كه ته‌واو بوو برسی بوو. ئیبلیس پێی وت: “ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی خودایت، به‌م به‌رده بڵێ با ببێته نان”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “نووسراوه: { مرۆڤ ته‌نها به نان ناژیێت، به‌ڵكو به هه‌ر وشه‌یه‌ک له زاری خودا بێته‌ده‌ر} ”. ئینجا ئیبلیس بردیه سه‌ر چیایه‌كی به‌رز و له ساتێك‌دا هه‌موو پاشایه‌تیه‌كانی جیهانی پیشان دا و پێی وت: “هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵات و شكۆیه‌ت پێ ده‌ده‌م، چونكه دراوه‌ته من و منیش ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ده‌یده‌مێ. ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌مم كڕنۆش ببه‌یت، هه‌مووی بۆ تۆ ده‌بێت”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “بڕۆ ئه‌ی شه‌یتان! چونكه نووسراوه: {كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت ده‌به‌یت و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستیت} ”. ئینجا هێنای بۆ یروشلایم و له‌سه‌ر سوانده‌ی په‌رستگا ڕایگرت و پێی وت: “ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی خودایت لێره‌وه خۆت هه‌ڵبده خواره‌وه”. چونكه نووسراوه: {فریشته‌كانی پێت ڕاده‌سپێرێت بۆئه‌وه‌ی بتپارێزن، له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵت ده‌گرن نه‌وه‌ک پێت به‌ر به‌ردێک بكه‌وێت} . ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “وتراوه: {په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندت تاقی مه‌كه‌وه} ”. كاتێ ئیبلیس هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو كرد، به‌جێیهێشت تا ده‌رفه‌تێكی دیكه. ئیشۆع به هێزی ڕووحی پارسا‌وه گه‌ڕایه‌وه گلیلا، ناوبانگی له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروپشت بڵاو بووه‌وه. له كه‌نیشته‌كانیان ئامۆژگاریی ده‌كردن و هه‌موو ستایشیان ده‌كرد. هاته ناسڕه‌ت كه لێی گه‌وره بووه، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ڕۆژی شه‌ممه چووه كه‌نیشت، بۆ خوێندنه‌وه ڕاوه‌ستا. سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ریان پێ دا، كاتێ كردیه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی دۆزییه‌وه كه تیایدا نووسراوه: “ڕووحی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره، چونكه ده‌ستنیشانی كردووم بۆ موژده‌دان به هه‌ژاران، ناردوومی تاكو دڵشكاوان چاكبكه‌مه‌وه و بانگه‌وازی ئازادی بۆ دیلكراوان و بینایی بۆ نابینایان بده‌م، پێشێلكراوان به‌ره‌و ئازادی بنێرم و ساڵی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار ڕابگه‌یێنم”. ئینجا سیپاره‌كه‌ی پێچایه‌وه، ڕاده‌ستی ڕاژه‌وانه‌كه‌ی كرد و دانیشت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كه‌نیشت بوون چاویان تێبڕی بوو. جا پێی وتن: “ئه‌مڕۆ ئه‌م نووسراوه‌ی گوێتان لێ‌بوو هاته دی”.
لۆقا 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:4-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان